پێنج ڕاپۆرتدەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەبەوەدەکەن، زۆرێک لە تۆمەتەکانی دژی چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لەسەر بنەمای یاساکانی دژە تیرۆر دامەزراوە، بە تایبەتی ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا – İHD کراون.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن هەریەکە لە ماری لاولۆر، مارگریت ساتەرسوایت، بن ساول، تلالێنگ مۆفۆکنگ و جینا ڕۆمیرۆ ڕاپۆرتدەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەکراوە.
باسلەوەشکراوە، نیگەرانی خۆمان لەبارەى دۆخى چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لە تورکیا دەردەبڕین و داواکارین حکومەت گرەنتى سەلامەتى و پاراستنى گیانیان لە ئەستۆ بگرێت و لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژ و هەڕەشانە بکات کە بەرامبەریان هەیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە تورکیا دەکەین پابەند بێت بە یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پێویستە یاساکانى هاوتەریب بێت لەگەڵ بنەماکانی مافە یاساییە نێودەوڵەتیەکان.
لە کۆتایدا هاتووە، پێویستە تورکیا کۆتایی بە زیندانیکردنی چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لەژێر ناوى جیا بهێنێت.