ڕاستەوخۆ

ڕۆبۆ: ڕێککەوتنێکی تۆکمە لەگەڵ ئێران لەبەردەستدایە و ئەگەری هەیە ئەمڕۆ ڕابگەیێندرێت

reset font size increase font size

مارکۆ ڕۆبۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستاندکارانی ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە "پێشنیازێکی تاڕادەیەک تۆکمە" و ئەگەری هەیە هەر ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ مانگەی نێوان هەردوو وڵات ئیمزا بکرێت، بەڵام جەختیشی کردەوە کە پڕۆسەکە هێشتا لە قۆناغی پەرەسەندندایە.

ڕۆبۆ لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ دلهی پایتەختی هیندستان ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن هەموو چانسێک دەداتە دیپلۆماسیەت پێش ئەوەی بیر لە "ڕێگای دیکە" بکاتەوە، و ڕوونیشی کردەوە کە خاڵی سەرەکی پێشنیازەکە بریتییە لە توانای کردنەوەی گەرووی هورمز کە لە سەدا 20ی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت و ئێران بلۆکی کردووە، لەبەرانبەردا ئەمریکاش گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات.

ئەم لێدوانانەی ڕۆبۆ دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو فەرمانی بە دانوستاندکاران کردووە "پەلە نەکەن لە ڕێککەوتن"، بەو پێیەی گەمارۆکانی سەر ئێران بەردەوام دەبن تاوەکو ڕێککەوتنێکی فەرمی واژۆ دەکرێت.

بە گویرەی زانیاری میدیا ئەمریکییەکان، ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکە مۆڵەتی 60 ڕۆژ دەداتە هەردوولا بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە ئاڵۆزەکانی وەک کاتی لادانی سزاکان، ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی ئێران و پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم.

هاوکات بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.