ڕاستەوخۆ

ناسنامەی 26 شەرڤانی هەپەگە و یەپەژە ڕاگەیێندرا کە گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

ناسنامەی 26 گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) و یەکینەکانی ژنانی ئازاد (YJA-STAR) کە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژاڤای کوردستانن و لە ساڵانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە، ئاشکرا کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاو کراوەتەوە، ناسنامەی ئەو گەریلایانە ڕاگەیێندراوە کە خەڵکی شار و شارۆچکەکانی قامیشلۆ، ئاموودێ، تربەسپی و تل حەمیسن لە ڕۆژاڤای کوردستان و لە ناوچە جیاوازەکانی وەک گاری، زاپ، مەتینا و هەفتانین لە کات و ساڵی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە.

لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە شاری قامیشلۆ ئامادەکاریی تەواو دەکرێت بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمێکی تایبەت بە مەبەستی ڕێزلێنان لە یاد و بەڕێکردنی تەرم یان ڕێزگرتن لە خێزانەکانیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.