مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.
بۆیە لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.