ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی: دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کورد لە تورکیا، سووریا و ئێران هاتووەتە ئاراوە

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری 2026 لە هەولێر ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەم لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هەم لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بەجدی وەردەگیرێت، و جەختی کردەوە کە دەرفەتی مێژوویی بۆ کورد لە تورکیا، سووریا و ئێران هاتووەتە ئاراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاراستە و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ڕایگەیاند: "ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە سەرۆککۆمار ئەردۆغانم بینیوە، نیشانی دەدات کە ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی جدییە؛ تا ئەو شوێنەی ئاگاداریشم، لە لایەنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیشەوە بە هەمان شێوە بابەتەکە زۆر بەجدی وەردەگیرێت."

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە ئەگەرچی هێواشەڕۆیە، بەڵام لە سەر ڕێچکە و ئاراستەیەکی دروست بەڕێوە دەچێت، و هۆشداریی دا لەوەی نەهێڵرێت دەستتێوەردانی دەرەکی ئاستەنگ بۆ سەرکەوتنی دروست بکات، چونکە بە گوتەی ئەو "نەیارانی کورد و تورکیا نەیانەوێت ئەم پرۆسەیە سەرکەوێت."

لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی هەولێر و سلێمانی لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی بەرز نرخاند و گوتی: "ئێمە لە هەولێر و سلێمانی بە تەواوی پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتیمان کردووە و ئەوەی لەگەڵ ئەنقەرە و قەندیل پێویست بووبێت ئەنجاممان داوە."

سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی سووریا، نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە گرنگترین پرس، چەسپاندن و دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و تەواوی پێكهاتەکانی دیکەیە لە دەستووری نوێی سووریادا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.