ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، شۆڕش ئەبوبەکر، هونەرمەندی ناسراوی کورد خەڵکی سەردەشت کە بە ناوی هونەریی "شۆڕسوار" ناسراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، 11ی تشرینی یەکەمی 2026، ناوبراو دوا بە دوای ئەوەی بە بانگهێشتنامەی پێشوەختە سەردانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەردەشتی کردووە، دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هونەرمەندە کوردە نەزانراوە.
شۆڕش ئەبوبەکر پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە رووبەڕووی گوشار و دەستبەسەرکردن بووەوە؛ لەوانە لە مانگی کانوونی دووەمی 2024دا هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردبوو.