ڕاستەوخۆ

محەمەد شیاع سودانی لە مێری: دەرفەتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ناکۆکییەکان زیاترن؛ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز پێویستە

reset font size increase font size

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی عێراق لە دیداری مێری ڕایگەیاند، دەرفەتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ناکۆکییەکانیان زیاترن و چارەسەری بنەڕەتی لە دەرکردنی یاساکانی وەک نەوت و گازدا خۆی دەبینێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق (2023-2026) کە ڕۆژی دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە هەولێر لە پانێڵێکدا گوتارێکی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوە دا کە لە سەردەمی حکومەتەکەیدا هەنگاوی ئەرێنی بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت ناوە، لەوانە ڕێککەوتنی هەناردەی نەوت و بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سودانی جەختی لەوە کردەوە کە بۆ چارەسەری کێشەکان، پێویستە چەند یاسایەکی گرنگ لە پەرلەمان دەربکرێن، لە سەرووی هەمووشیانەوە یاسای نەوت و گاز، یاسای دادگەی فیدراڵی، ئەنجوومەنی فیدراڵی و دەروازە سنوورییەکان، کە پێشتر لەناو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی وڵاتیش، سودانی ڕایگەیاند کە عێراق لە قۆناغێکی هەستیاردایە و کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای پچڕانی پەیوەندی ناێت، و ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق ئێستا خاوەنی زیاتر لە ملیۆنێک شەڕکەر و ڕاداری پێشکەوتووە بۆ پاراستنی سەقامگیری، و لە ناوچەکەدا وەک "یاریزان" دەردەکەوێت نەک "تەماشاکار".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.