ڕاستەوخۆ

دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی: ئەمریکا لە کاتی کشانەوە لە عێراق هیچ چەکێک بەجێناهێڵێت

reset font size increase font size

دیپلۆماتکار و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕێنمایییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەجێنەهێشتنی چەک لە عێراق و گواستنەوەی سەرکردایەتیی هاوپەیمانان بۆ ئوردن ئاشکرا دەکەن؛ لە بەرامبەریشدا بەغدا واشنتن ئاگادار دەکاتەوە کە کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپەکان کاتی دەوێت.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن، 30ـی ئەیلوول وەک دەستپێکی قۆناغی کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دیاری کراوە؛ پرۆسەیەک کە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

ڕێنمایییەکانی ترەمپ و گواستنەوەی هاوپەیمانان

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ئەلحەدەس)، دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێنماییی توندی داوە بۆ ئەوەی لە کاتی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، بە هیچ جۆرێک سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە نەبێتەوە و هیچ جۆرە چەک و کەرەستەیەکی سەربازی لە دوای خۆیان لە خاکی عێراقدا بەجێنەهێڵن.

هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرای کرد کە سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش گواستراوەتەوە بۆ شانشینی ئوردن و لەوێوە بەڕێوەی دەنەن، ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر هەڕەشەیەکی نوێی داعشدا، عێراق و سووریا بەشدار دەبن لە بەرپەرچدانەوەیدا.

هەڵوێستی بەغدا لەبارەی چەکداماڵینەوە

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە نزیکەکان لە حکومەتی عێراق بە کەناڵەکەیان ڕاگەیاندووە، بەغدا بە فەرمی واشنتنی لە سووربوونی لەسەر کۆنترۆڵکردنی چەکی سەرجەم گرووپەکان و خستنەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو پرۆسەیە ئاسان نییە و "کاتی دەوێت" تاوەکو بە شێوەیەکی ئاشتییانە یەکلا بکرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.