ڕاستەوخۆ

بلومبرگ: هەڵەیەکی هەواڵگریی ئەمریکا بووە هۆی هێرشکردنە سەر قوتابخانەیەک لە ئێران و کوژرانی 156 کەس

reset font size increase font size

لە لێکۆڵینەوەیەکی ورددا، ئاژانسی هەواڵی بلومبرگ ئاشکرای دەکات کە بەهۆی کەموکوڕییە هەواڵگری و سەربازییەکانی سوپای ئەمریکاوە، هێرش کراوە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری مینابی ئێران و بەو هۆیەوە 156 کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون، کوژراون.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی بلومبرگ، شوێنەکە پێشتر بنکەی سوپای پاسداران بووە، بەڵام لە ساڵی 2019ـدا کرابووە قوتابخانەی سەرەتایی؛ لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی نەبوونی پەیوەندی لە نێوان سیستمی دیجیتالیی ناوچەکە و پێنتاگون، شوێنەکە وەک پێگەیەکی سەربازی ماوەتەوە و لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.

ئەم کارەساتە گیانییە کە تێیدا نزیکەی 120 منداڵ کوژران، وەک یەکێک لە قورسترین پێشێلکاری و قوربانییانی مەدەنی لە هێرشە سەربازییەکانی چەند دەیەی ڕابردووی ئەمریکادا هەژمار دەکرێت و بووەتە جێی لێکۆڵینەوەی پێنتاگون. لە کاتێکدا لێژنەیەکی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات هێرشەکە وەک تاوانی جەنگ هەڵسەنگێنرێت، کۆشکی سپی تۆمەتەکە ڕەت دەکاتەوە و پێنتاگونیش جەخت لەسەر بەردەوامیی لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکانی دەکاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.