ڕاستەوخۆ

ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە هەڵگرتنی چەک و تەقەکردن لە کۆبوونەوەکان قەدەغەیە

reset font size increase font size

لە دوای ئەو گرژی و نائارامییانەی لە شاری حەسەکە ڕوویان دا، فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە بڕیارێکی فەرمی وەک "تەعمیم" (ڕێنمایی گشتی) بڵاوکردەوە.

لە بڕیارەکەدا کە  کۆپییەکیدەست نووچە تیڤی کەتووە، هاتووە: "لە پێناو پاراستنی ئەمن و سەلامەتیی گشتی، فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆی لە پارێزگای حەسەکە جەخت لەسەر قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک، تەقەکردن، یان هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان لە کاتی کۆبوونەوەکاندا دەکاتەوە، و پێویستە خۆبەدوورگرتن لە هەر ڕفتارێک کە ببێتە هۆی تێکدانی ئارامی یان خستنە مەترسیی سەلامەتیی هاووڵاتییان".

هەروەها فەرماندەییەکە هۆشداریی توندی داوە کە "بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچی یان پێشێلکارییەک ناکرێت و ڕێکاری توندی قانونی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.