ڕاستەوخۆ

عێراق باج و گومرگ لەسەر هێلکە و ئاژەڵی هاوردە لادەبات؛ حکومەت دەڵێت نرخەکان دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق بڕیاریدا لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دابەزینی نرخەکان، تەواوی باج و گومرگ لەسەر هاوردەکردنی هێلکە و ئاژەڵ لاببات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، بڕیاری لابردنی باج و گومرگ لەسەر هێلکە و ئاژەڵی هاوردە دراوە و لەمەودوا هیچ باج و گومرگێک لەسەر ئەو دوو بەرهەمە سەرەکییە وەرناگیرێت، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی بە نرخێکی گونجاو بگەنە دەستی هاووڵاتییان.

لەلای خۆیەوە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێشوازیی لە بڕیارەکە کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هەنگاوەی سەرۆکوەزیران کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی گۆشتی سوور و هێلکە لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، و تاڕادەیەک بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان سووک دەکات، بەتایبەت کە گۆشت و هێلکە لە پێکهاتەی خۆراکیی هاووڵاتییاندا زۆرترین خواستیان لەسەرە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.