ڕاستەوخۆ

ڕۆیتەرز: شاندێکی دانوستانکاری قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە تارانە بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری سەرچاوەکانییەوە ڕایگەیاند، شاندێکی دانوستانکاری دەوڵەتی قەتەر لە ئێستادا لە تارانن و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام دەدەن. ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ، کە پرۆسەکە بە تەواوی لەگەڵ ئەمریکادا هەماهەنگی کراوە.

پێشبینی دەکرێت تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکان چڕبێتەوە سەر جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران.
هاوکات تیشک دەخرێتە سەر چارەسەرکردنی ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتی کێشە و ناکۆکییەکانی پەیوەست بە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.