ڕاستەوخۆ

ئیسماعیل بەقایی: ئەمریکا بەرپرسیاری یەکەمی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، واشنتن بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی لە ئەستۆ دەگرێت و فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاش (سێنتکۆم) لە هەماهەنگیی تەواوی هێرشبەری و بەرگریدایە لەگەڵ ئیسرائیل.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچی لە ناوچەکەدا ڕووبدات، چ لە ڕێگەی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکاوە بێت بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران یان لە ڕێگەی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانییەوە، ئەمریکا بەرپرسیارە لە لێکەوتەکانی زیادبوونی گرژییەکان.

ئەم لێدوانەی بەقایی لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سوپاکەیان لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا ڕەتکردووەتەوە.

سەبارەت بە دەنگۆی هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی "شازادە سوڵتان" لە سعودیە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەنەبوو پشتڕاستی بکاتەوە و ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەر شوێنێک هێرش بکەن، بە فەرمی ڕایدەگەیەنن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.