بڕیاربوو ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگاییكردنی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و 406 كه‌سی دیكه‌ی دۆسیه‌ی شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی گرژییه‌وه له نێو هۆڵی دادگا، دانیشتنه‌كه ڕاگیرا.
ن‌و میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا لایه‌نگرانی ئیمامئۆغڵو به هوتافی "سه‌رۆككۆمار" پێشوازییان له ئیمامئۆغڵو كردووه، به‌و هۆیه‌وه گرژیی دروستبووه.
ن‌و میدیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه پیشه‌یان دادوه‌ره، ویستویانه لە شوێنی تایبەت بە پارێزەران دابنیشن، به‌ڵام دادگا ڕێگه‌ی لێ‌گرتوون، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری زیاتربوونی گرژییه‌كان و لایه‌نگرانی ئیمامئۆغڵو دادوهرهكهیان تۆمه‌تبار كردووه به هه‌ڵسوكه‌وتی ناده‌ستوریی، دواتر دادگاییه‌كه ڕاگیراوه.
ڕۆژی 19-3-2025 داواكاری گشتیی توركیا، به تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و هاوبه‌شیی جه‌هه‌په له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیر كرد.
ده‌ستگیركردنه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره و فراوانی لایه‌نگرانی جه‌هه‌په‌ی به دوای خۆیدا هێنا، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیر كران.