ڕاستەوخۆ

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 80 منداڵ و 51 ژن لە سوریا کوژراون

reset font size increase font size

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (سۆهر) ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم 80 منداڵ و51 ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا کوژراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ریكخراوه‌كه‌، تەقەی هەڕەمەکی، تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی شەڕ و هەروەها هێرشە سەربازییەکان، هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانیقوربانییه‌كانن.

هه‌ر له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، تەنها لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 33 ژن و 39 منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین، بۆردومانی درۆنەکانی تورکیا و پێکدادانە چەکدارییەکان، بوونەتە قوربانی.

هەروەها، لە مانگی دووەمیشدا 15 ژن و 28 منداڵی دیکە کوژراون، کە زۆربەیان بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی جه‌نگ بووە.

 ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئاشکراشی کردووە، لەم مانگەشدا، سێ ژن و 13 منداڵی دیکە، بەهۆی تەقینەوە و تاوانە جۆراوجۆرەکان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.