ڕاستەوخۆ

دانیشتوانی نەینەوا لە پەرەسەندنەکانی تورکیا لە شارەکەیان نیگەرانن

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەلئەحید، پارێزگای نەینەوا و بەتایبەت ناوچەی شنگال نیگەرانن لە بەردەوامی هەڕەشەکانی تورکیا و ئەگەری پەرەسەندنی هێرشەکانی تورکیا و کاریگەرییەکانیان لەسەر سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان.

ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە، دانیشتوانی دەڤەری شنگال و مەخموور ترسیان هەیە لە دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەریان و داوای پاڵپشتی حکومەت دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان.

عەباس ئەلشاکی پەرلەمانتاری عێراق، لە لێدوانێکیدا بەشێک لە بەرپرسانی تورکیا بە  دەستوەردان لە کاروباری عێراق تۆمەتبار دەکات و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ناویدەبات.

ئەلشاکی دەشڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسی و یاساییەکانەوە هەڵوێستی یەکلاکەرەوە وەربگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.