ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەبارەی ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر کە پێکهاتوون لە 193 هەزار و 163 خێزان، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا دەژین و ئاوارەی ناوخۆیی عێراقن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی، هەر پەنابەر و ئاوارەیەک رۆژانە پێویستی بە دوو پۆینت حەوت دۆلارە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی رۆژانەی.
ئەوەش هاتووە، 273 هەزار و 990 کەسی دیکەش، کە لە 78 هەزار و 743 خێزان پێکدێن وەکو پەنابەر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.