کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، هەندێکجاریش بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران دەبێت و پلەکانی گەرماش چوار پلە نزم دەبنەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک جار بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێت. هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە کەشناسیی دەڵێت، ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت و لێزمەباران و هەورەبرووسکەش دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، ناسەقامگیرییەکە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوری ئیدارەی سۆران و کۆیە و بەردەرەش دەبێت لە سنوری پارێزگای هەولێر و باشوری پارێزگای سلێمانی و هەندێ ناوچەی گەرمیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هاوکات، دەستەی كهشناسیی عێراقیش پێشبینیکردووە، له بهرهبهیانی ڕۆژی شهممه 18ـی نیسانی 2026ـەوە شهپۆلێكی نزمه پاڵهپهستۆی سارد له باكوری كیشوهری ئهفریقاوه ڕوو له ناوچه جیاكانی عێراق دهكات و تا ئێوارهی ڕۆژی سێشهممه بهردهوام دهبێت.