ڕاستەوخۆ

جۆرجیۆ ئاگامبێن بۆ ئۆجالان: ئێوە لە زینداندا بن یان نا، هەر ئازادن

reset font size increase font size

فەیلەسوف و بیرمەندی ناوداری ئیتاڵی، جۆرجیۆ ئاگامبێن، لە نامەیەکی سەرنجڕاکێشدا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵوێستی توندی خۆی دژی بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی ناوبراو نیشاندا و ڕەخنەی قورسی ئاڕاستەی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا کرد.

شەرمەزاریی مێژوویی؛ ڕەخنە لە ئیتاڵیا و ئەوروپا

ئاگامبێن لە پەیامەکەیدا، کە ئاڕاستەی شاندی ئیمراڵی کراوە، گەڕایەوە بۆ مێژووی دەستگیرکردنی ئۆجالان لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو و نووسیویەتی:

"ئەو کاتەی لە ئیتاڵیا بوون و بەرپرسانی وڵاتەکەم ڕادەستی تورکیایان کردی، من هەستم بە شەرمەزاری کرد. ئەمڕۆش لەسەر ناوی ئیتاڵیا و تەواوی ئەوروپا، جارێکی دیکە لەبەرامبەر بەردەوامیی ئەو دۆخەدا هەست بە شەرمەزاری دەکەمەوە."

"ئێوە لە زینداندا بن یان نا، هەر ئازادن"

ئەم بیرمەندە گەورەیەی بواری فەلسەفەی سیاسی و بایۆ-پۆلیتیک، بە دیدێکی قووڵی فەلسەفییەوە لە چەمکی ئازادیی ئۆجالانی کۆڵییەوە و ڕایگەیاند:

 "بەدڵنیاییەوە من پشتیوانی لە ئازادکردنی ئێوە دەکەم، بەڵام لە ڕوانگەی منەوە، ئێوە لە زینداندا بن یان نا، هەر ئازادن. ئێوە خۆتان ئەو ئازادییەن کە وادەردەکەوێت مرۆڤەکان لەبیریان کردبێت."

جۆرجیۆ ئاگامبێن (لەدایکبووی ١٩٤٢) بە یەکێک لە کاریگەرترین و پڕخوێنەرترین فەیلەسوفەکانی ئەوروپا لە سەدەی بیست و یەکەمدا دادەنرێت؛

تیۆری و توێژینەوە ڕەخنەییەکانی لەسەر دەسەڵات، یاسا و "ڕەوشی نائاسایی" کاریگەریی گەورەیان لەسەر ناوەندە ئەکادیمییەکانی جیهان دروستکردووە.

"مافی هیوا" و ئازادکردنی ئۆجالان دەکەن. پەیامی ئەم فەیلەسوفە هێزێکی نوێ دەداتە کەمپەینە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسی و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی دوورگەی ئیمراڵی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.