ڕاستەوخۆ

دادگای پێداچوونەوە سزای زیندانیی پەریان هاشمپووری بۆ دوو ساڵ کەمکردەوە

reset font size increase font size

سزای پێنج ساڵ زیندانیی پەریان (فاتمە) هاشمپوور، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی سەرەتای ئەمساڵدا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە. ناوبراو لە ئێستادا لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین سزاکەی بەسەردەبات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە بڵاوکراونەتەوە، دادگای پێداچوونەوە سزای سەرەتایی پێنج ساڵ زیندانیی هاشمپووری هەڵوەشاندووەتەوە و بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاندووە.

پەریان هاشمپوور، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری شوێنەوارناسیدا، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستگیرکرا.

 ناوبراو دوای چەند ڕۆژێک لە لێکۆڵینەوە لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگە ئەمنییەکاندا، لە ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین گواسترایەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بەبێ مافی مۆڵەت (مەرەخەسی) لە زینداندا ماوەتەوە.

ئەم خویندکارە پێشتریش لە ساڵی ٢٠٢٢ و لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەیەک لە زیندانی قەرچەک ڕاگیرابوو، کە دواتر دۆسیەکەی بەهۆی فەرمانی لێبووردنی گشتییەوە داخرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.