ڕاستەوخۆ

ژنە چالاکوانێکی کورد وەک بەڕێوەبەری نوێی ناوچەی قامیشلۆ دەستنیشانکرا

reset font size increase font size

د. جیهان سەید حسام، چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژنان، وەک بەڕێوەبەری نوێی ناوچەی قامیشلۆ دەستنیشانکرا؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئەڵماس ڕومی وەک سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ دەستبەکار بوو.

دەستنیشانکردنی د. جیهان وەک بەڕێوەبەری ناوچەی قامیشلۆ هەنگاوێکی دیکەیە لە بەشداریپێکردنی ژنانی کورد لە پۆستە کارگێڕی و سەرکردایەتییە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەم دەستنیشانکردنە نوێیانە لە کاتێکدان کە سەرەڕای هەوڵەکان، ئاستی نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە پۆستە کارگێڕییەکاندا هێشتا نەگەیشتووەتە ئامانجی ڕێژەی 50٪ کە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەڕییەوە بڕیاری لەسەر درابوو.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.