سه‌نته‌ری میترۆ داواده‌كات هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوونكردنه‌وه له سه‌ر دیارنه‌مانی ڕۆژنامه‌نووس جوتیار ڕه‌سوڵ بده‌ن و بیسه‌لمێنن لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر نییه.
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئێمە لە سەر گومان قسە ناكەین، بەڵام كە رۆژنامەنوسێك دیار نامێنێت یان هێرشی دەكرێتە سەر، پێش هەموو لایەك دەبێت هێزی ئەمنی بیسەلمێت ڕۆژنامەنوسەكەی لای ئەوان دەستبەسەر نییە، بۆیە داوا لە هێزە ئەمنییەكانی ڕانییە دەكەین ڕوونكردنەوە لە سەر دیار نەمانی جوتیار ڕه‌سوڵ، پەیامنێری "پایتەخت میدیا" بدات.
لە ولایەکی دیکەوە ئاماژه‌ی به‌وەشکردووە، مانگرتنەكەی شێروان شێروانی پێی ناوەتە قۆناغێك كە ترسمان لە سەر ژیانی هەیە. هەروەها لە بارەی ڕۆژنامەنووس و چالاكوان سەباح ئەتروشی ڕایگەیاندم، زیاتر لە سێ هەفتەیە لە زیندانی ئاسایشی دهۆك دەستبەسەرە، چونكە نیازی خۆپیشاندانی هەبووە لە سەر نرخی كارەبا.
رێكخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، "ئەمانە هەواڵی بەئازارن و ئەم كەیسەیشی هاتۆتە سەر هیوادارم زوو چارەنوسی بزانین".
ڕۆژنامەنووس جوتیار ڕەسوڵ، پەیامنێری دامەزراوەی "پایتەخت میدیا" لە دوێنێوە چارەنوسی نادیارە، ئەو میدیایەی جوتیار کاری تێدا دەکات باسی لەوە کردووە، "جوتیار لە دوێنێ کاتژمێر 11ـەوە لە ماڵەکەی خۆی لە دەڤەری ڕاپەڕین چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه".