کۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن لە سلێمانی؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و لە دیدارێکدا پێکەوە دواین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا، بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو نیشاندا کە هەمیشە ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان؛
هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و یەکگرتوو لە داهاتوودا.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەڵاحەدین بەهادین بە ئامانجی کۆتایهێنان بە چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاندبوو و لەو پێناوەشدا سەردانی مەسعود بارزانی،