سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، ئامادە نییە پێشوازی لە کەمال کڵچدارئۆغڵو بکات و داواکارییەکەی بۆ ئەنجامدانی دیدار لە زیندانی ئەدیرنە ڕەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیا تورکییەکان، کڵچدارئۆغڵو کە بە بڕیاری دادگە گەڕاوەتەوە سەرۆکایەتیی گشتیی جەهەپە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی یاریدەدەرەکەیەوە نیشاندانی حەزی خۆی بۆ سەردانیکردنی دەمیرتاش لە زیندان ڕاگەیاندبوو، بەڵام دەمیرتاش لە ڕێگەی خێزانەکەی و پارێزەرانییەوە پەیامی ناردووە کە دیدارەکە ئەنجام نادرێت.
هۆکاری ڕەتکردنەوەکە چییە؟
ئەم گرژییە نوێیەی نێوان هەردوو سەرکردە دوای لێدوانێکی ئەم دواییانەی کەمال کڵچدارئۆغڵو دێت لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کە تێیدا ڕایگەیاندبوو: "پەشیمان نییە لەوەی لە ڕابردوودا جەهەپە دەنگی بە لادانی پارێزبەندیی سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە داوە."
ئەم لێدوانەش کاردانەوە و ناڕەزایەتیی توندی لێکەوتەوە.
دەمیرتاش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕایگەیاندووە:
بڕیارەکەی پێشووی دەمیرتاش
پارێزەرانی سەڵاحەدین دەمیرتاش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم دیدارە بە چەندین هۆکار بەڕێوە ناچێت. دەمیرتاش پێشتریش لە نامەیەکدا کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2025دا لە ناو زیندانەوە نووسیبووی، ڕایگەیاندبوو کە لەمەودوا جگە لە هاوڕێ نزیکەکانی خۆی، پێشوازی لە هیچ سەرکردەیەکی سیاسی یان پارێزەرێکی دیکە ناکات.