ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی ئاکەپە: لە قۆناغێکی نوێداین و چوارچێوەی یاسایی ئامادە دەکرێت

reset font size increase font size

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند، پڕۆسەی تایبەت بە پرسی کورد لە تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ؛ ئاشکراشی کرد کە لەپێناو جێبەجێکردنی ڕەشنووسی کۆمیسیۆنی پەرلەمان و یەکلاییکردنەوەی چەکدانانی پەکەکە، چوارچێوەیەکی یاسایی ئامادە دەکرێت.

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکەپە لە گوتارێکدا ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆسەی چارەسەری کرد و ڕایگەیاند، لە ناوخۆی تورکیادا گەلێک هەنگاوی گرنگ لەمبارەیەوە نراون.

عومەر چەلیک باسی لە ڕەهەندە سیاسییەکانی پڕۆسەکە کرد و گوتی: "دوای بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی [سەرۆکی مەهەپە]، پڕۆسەکە بووەتە بەشێک لە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەت. لەم قۆناغە نوێیەدا، چوارچێوەی یاسایی پڕۆسەکە بەبێ دواکەوتن و بە زووترین کات ئامادە دەکرێت و ڕادەستی پەرلەمان دەکرێت."

"ئەم چوارچێوە یاساییە ئامانجی 100 ساڵی داهاتووی تورکیا پێکدەهێنێت، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بەشداری لە ئامادەکردنی یاسای تایبەت بەم پڕۆسەیەدا بکەن."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عومەر چەلیک پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیای یەکلاکردەوە و ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا، بەربژێری سەرەکی و تاکەی لایەنی ئەوان (ئاکەپە) دەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.