ڕاستەوخۆ

دراوی ئێرانی دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکرد؛ 100 دۆلار 18 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند

reset font size increase font size

بەهای تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و هەر 100 دۆلارێک بە 18 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

بەهای تمەنی ئێرانیی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ لە بازاڕی ئازاددا بۆ نزمترین ئاست لە ماوەکانی ڕابردوو دابەزی. بەو دابەزینەش نرخی هەر 100 دۆلارێک بەرانبەربوو بە 18 ملیۆن و 75 هەزار تمەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی ڕاگەیەنراوی فەرمیی دراوەکە لە لایەن بانکی ناوەندیی ئێرانەوە نزیکەی پێنج ملیۆن تمەن جیاوازیی لەگەڵ نرخی مامەڵەپێکردن لە بازاڕدا هەیە و 100 دۆلار بە نزیکەی 13 ملیۆن و 900 هەزار تمەن دیاریی کراوە.

ڕاگرتنی هاوردە و هەناردە بۆ ئێران و نەگەیشتنی دراوی بیانیی بە وڵاتەکە بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینە خێراکەی بەهای تمەن دەبینرێت کە لە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەریهەڵداوە. لە کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا تمەنی ئێرانی نزیکەی سێ ملیۆنی بەهاکەی لە بەرانبەر هەر 100 دۆلارێک لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.