هه‌رچه‌نده بڕیارە سبەی، پێنجشەممە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە جنێفی سویسرا بەڕێوەبچێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له وڵاتان به‌رده‌وام داوا له هاووڵاتیانیان ده‌كه‌ن خاكی ئێران جێبهێڵن.
ئوستورالیا یه‌كێكه له وڵاتانه‌ی ده‌یه‌وێت هاووڵاتیانی ئێران جێبهێڵێت و ده‌ڵێت، دۆخەکە ناوچەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە و مەترسیدارە بەزووترینکات ئێران بەجێبهێڵن.
ئەڵمانیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دۆخی ئێران و ناوچەکە زۆر توندە، ناتوانرێت پێشبنی پێکدادانی سەربازی بکرێت.
هاوكات هندستان، لە رۆژی دووشەممەی رابردوهوە داوای لە زیارەتکارانی ئاینی و خوێندکاران وڵاتەکەی لە ئێران کردووە بەهەر شێوەیەک بێت ئێران جێی بهێڵین.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له، پۆڵەندا، سڕبیا، کۆریای باشوور، سوید و ئەمریکاش هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه داوا له هاووڵاتیانیان ده‌كه‌ن به زوویی ئێران جێبهێڵن.