کوردستان ئیلهام ئەحمەد و رۆهڵات عەفرین داوای گرەنتی نێودەوڵەتی دەکەن Feb 25, 2026 - 19:41 Feb 25, 2026 - 19:41 هاوبەشکردن FacebookTwitterPinterestVKRedditWhatsapp Email reset font size increase font size ئیلهام ئەحمەد و رۆهڵات عەفرین داوایان له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی كرد گرهنتی مافهكانی كورد له رۆژاڤای كوردستان بكهن. ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوهبەریی رۆژاڤا و رۆهڵات عەفرین فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی برۆکسێلیان کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، تیشکیان خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی رۆژاڤا و سوریا. ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بە رێککەوتنی 29 ی کانوونی دووەم، لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا کرد و رایگەیاند، هەرچەند هەنگاوی ئەرێنی نراون، بەڵام هێشتا مافەکانی کورد لە دەستوردا جێگیر نەکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوخۆی سوریا و لە دەرەوەش هەوڵی بەرپاکردنی شەڕی کورد و عەرەب هەیە، بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب دروست نەبێت، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا بببنە گرەنتیکار لە پرۆسەی تێكهڵبوونی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی رۆژاڤا و حکومەتی دیمەشق. ههروهها رۆهڵات عەفرین، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، جەختی لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان کرد و وتی، شۆڕشی رۆژاڤا شۆڕشی ژنە، بۆیە پێویستە مافەکانی ژن و رەنگی ژن، لە دەستووری سوریا و لە بواری سەربازیدا مسۆگەر بکرێت. راشیگەیاند، پێویستە ژنانیش بەشێکی سەرەکی بن لە لیوا سەربازییەکان و دەبێت یەپەژە، لە پرۆسەی یهكگرتنهوهی هێزە سەربازییەکان لەبەرچاو بگیرێت. هاوبەشکردن FacebookTwitterPinterestVKRedditWhatsappEmail پێشووتر سهرۆكی ههرێم: پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی برایەتی و دیموکراسی پەرلەمانی تورکیا دەکەم دواتر مەزڵوم عەبدی: دیدارەكهم لهگهڵ بافڵ تاڵهبانی هاوکارییە هاوبەشەکانمان بەهێزتر دەکات بابەتە پەیوەندیدارەکان وەزیری پێشووى دادی تورکیا: دەستوری تورکیا وەڵامی پرۆسەی چارەسەری ناداتەوە May 3, 2026 هۆشداری لەبارەی خراپی دۆخی کۆچبەرە گەڕاوەکانی عەفرین دەدرێت Jul 7, 2026 وەزارەتی کارەبا: داشکاندنی قەرزی کارەبا دەستیپێکرد Aug 3, 2026 نەبوونی قوتابخانە لە گوندێکی سنوری ڕاپەڕین کێشەی بۆ قوتابییەکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دروستکردووە Sep 26, 2026 عومەر ئۆجەلان: لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووینەوە و پیرۆزبایی جەژنی ئاراستەی گەل کرد May 28, 2026 کەشناسی: ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە May 6, 2026