وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستان و بە سەرپەرشتی و پشتیوانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)، کردنەوەی خولی نوێی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە وڵاتی ئەمریکا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی تۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لەم خولەدا دەستی پێکردووە و دەرچە و پێشکەشکردن تاوەکو ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستن و پهرهپێدانی زمانی کوردی لە نێو کۆمەڵگەی کوردستانیی دەرەوەی وڵاتدا.