ڕاستەوخۆ

هەرێمی کوردستان بەشدارە لە خەرجییەکانی عێراق بێ ئەوەی مافی چاودێریی و وردبینی هەبێت 

reset font size increase font size

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، فراوانبوونی بێپێشینەی خەرجییە سیادییەکانی عێراق، بنەمای پشکی هەرێمی کوردستان بچووک دەکاتەوە، جەختیش دەکاتەوە، دەبێت لە بودجەی ٢٠٢٧ دا بەشداریی هەرێم لە پابەندییەکان، هاوتای ماف و شایستە داراییەکانی بێت، هاوکات داوای بەشداریی دادپەروەرانەی هەرێم لە دامەزراوە فیدڕاڵییەکان دەکات.

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد خەرجییە سیادییەکانی عێراق بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٩ نزیکەی چوار هێندە بەرزبوونەتەوە، کە لە ١٢.٥ ترلیۆن دینارەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٧ ترلیۆن دینار.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیشی کردەوە، هەرێم بە پشکی خۆی پارە بۆ خەرجییە سیادییەکان دەدات، بەڵام هیچ ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆی لە چاودێریکردن و چۆنیەتی خەرجکردنیاندا نییە.
هاوکات ئامانج ڕەحیم بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢٧، جەخت لە جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە و پێدانی پشکی هەرێم لە قەرزە نیشتمانییەکان بە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.