ڕاستەوخۆ

نێرگس محەمەدی: دەسەڵاتی ئێران زۆر بە توندی ئەشکەنجەی زیندانییان دەدات

reset font size increase font size

نەرگس محەمەدی لەبارەی کتێبە نوێیەکەی و ئەشکەنجەکانی زیندانەوە دەدوێت: "قسەکردن ئەرکی منە و خۆم بۆ دەرئەنجامەکانی ئامادە کردووە"

نەرگس محەمەدی، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا دوای ئازادکردنی کاتی، باس لە زیندانیکردن، ئەشکەنجەدان و بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییە نوێیەکانی دەکات و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی لە خەبات دەکاتەوە.

لە ماوەی زیندانیکردنیدا لە زندانی بەدناوی ئەڤین لە تاران، نەرگس محەمەدی (تەمەن 54 ساڵ) توانیویەتی بە یارمەتیی هاوڕێ زیندانییەکانی بە قاچاخ پارچە نووسینەکانی دەربکات. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن)، محەممەدی ئاماژەی بەوە داوە که سەرەڕای دەست بەسەرداگرتنی بەشێک لە نووسینەکانی و ڕووبەڕووبوونەوەی لێدانی توند و دورخستنەوە بۆ زیندانێکی تر، بەڵام بەردەوام بووە لە نووسین و ئێستا ئەو پانتاییانەی کردووە بە کتێبێکی بیرەوەری بە ناوی "ژنێک هەرگیز لە شەڕکردن ناوەستێت".

محەممەدی باسی لەوە کردووە که لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە مانگی کانوونی دووەمدا، چەندین جار ڕووبەڕووی لێدان و مامەڵەی توند بووەتەوە، بە جۆرێک تووشی برینداری و تێکچوونی باری تەندروستی بووە، و ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا بەبێ پەیوەندی بە خێزان و پارێزەرەکانییەوە ڕاگیراوە. هاوکات لە مانگی ئازاردا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و کێشی دابەزیوە، تاوەکو لە مانگی ئایاردا بە مۆڵەتی پزیشکی کاتی لە زیندان ئازادکراوە و ئێستاش چارەسەر وەردەگرێت.

سەبارەت بە مەترسییەکانی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە و قسەکردنی بۆ میدیاکان، ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەو مەترسییەی قبووڵ کردووە و دەڵێت: "ئەمە ئەرکی منە و بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەم شتانە، باشترە بە ئاشکرا باس لە شێوازەکانیان بکرێت." لە کۆتاییشدا سەبارەت بە کاریگەریی دوورکەوتنەوەی لە منداڵەکانی، ئەوەی خستەڕوو کە بەشە قورسەکە ئەوەیە کە ئایا مافی ئەوەی هەبووە مناڵەکانی لە بونی دایک بێبەش بکات، بەڵام ئەگەر بگەڕێتەوە دواوەش هەمان ڕێگا هەڵدەبژێرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.