وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه كرد و پێی راگه‌یاند، تاران ته‌نها بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌كاته ئامانج.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا عێراقچی به فواد حسێنی راگەیاندووە، وەڵامی وڵاتەکەی ئه‌وه‌یه، تەنها بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج، ئەوەش لە چوارچێوەی مافی بەرگری لە خۆیەتی.
ئه‌وه‌شهاتووه، عێراقچی دڵنیایی داوه‌ته لایەنی عێراقی ئەم هێرشانە وڵاتانی ناوچەکە ناکەنە ئامانج و تەنها شوێنە سەربازییەکان دەگرنەوە.
هاوكات فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، هەڵوێستی بەغدادی دووپاتکردوەتەوە، لە رەتکردنەوەی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان و جەختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، شەڕ رێگەی چارەسەری کێشەکان نیە و تەنها دیالۆگ و هێورکردنەوەی دۆخه‌كه دەتوانێت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت.