لە دوو ئۆپۆراسیۆنی و جیاوازدا لە ناوچەی ڕەسافەی شاری بەغدا، مەفرەزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەغدا سەر بە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، توانینیان دەست بەسەر زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا (درۆن) بگرن کە لە ناوخۆدا دروستکراون، هاوکات چوار تۆمەتباریشیان لەسەر هەمان کەیس دەستگیر کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، دەستبەسەرداگرتنی ئەم درۆنانە و دەستگیرکردنی خاوەنەکانیان دوای ئەوە هات کە دەرکەوت ئەو تۆمەتبارانە بە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییە دیاریکراوەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت، مامەڵەیان بەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، هەوار بە چوار تۆمەتبارەکە بە ڕاشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنەوە ئەم درۆنانەیان لە لای خۆیان ڕاگرتووە و مامەڵەیان پێوە کردووە. تۆمەتباران لەگەڵ سەرجەم درۆنە دەستبەسەرداگیراوەکاندا ڕەوانەی لایەنە دادوەرییەکان کراون تاوەکو ڕێکارە یاساییەکانیان بەرامبەر بگیریێتە بەر.