ڕاستەوخۆ

دوای كوژرانی خامنه‌یی گومان له‌ پابه‌ندبوونی ئێران ده‌كرێت

reset font size increase font size

جێگری پێشوی وەزیری بەرگری ئەمریکا ده‌ڵێ، پێناچێت دوای كوژرانی خامنه‌یش ئێران واز له‌ داواكارییه‌كانی خۆی بهێنێت و پابه‌ندی داواكانی واشتن بێت.

مایکل مولرۆی، جێگری پێشوی وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، دووەم هەوڵی گۆڕینی ڕژێمە لەلایەن ئەمریکاوە لە دوای فەنزوێلا، بەڵام سیناریۆی ئێران “یارییەکی تەواو جیاواز”ە.

دەشڵێت، "ڕژێمی فەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ بە هەندێک ژێردەستەی لاوازەوە ڕاگیرابوو، بەڵام ئێران هەرچەندە ڕێبەری مەزنی هەبوو، بەڵام چەندین ناوەندی دەسەڵاتی جیاوازی لە دامەزراوەی ڕۆحانیی، سەربازی، سوپای پاسداران و دەزگای هەواڵگریدا هەیە.

مولرۆی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئەگەری کاردانەوەی ئێران، وتی، پێناچێت وڵاتەکە "پابەند بێت" بە داواکارییەکانی ئەمریکا تەنانەت دوای کوژرانی ڕێبەری باڵای ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.