ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: گەرووی هورمز داخراوە و بەلەمی سیخوڕیی "سایلدرۆن"ی ئەمریکامان پێکا

reset font size increase font size

سەردار عەلی عوزمایی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانینیانە بەلەمی بێسەرنشینی سیخوڕیی ئەمریکی لە ناوچەکەدا بپێکن. هاوكات جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز بە تەواوەتی داخراوە و لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی تۆکمەی ئێراندایە.

لە پەیامێکداسەردار عەلی عوزمایی، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران ئاشکرای کرد، بەلەمی بێسەرنشینی سیخوڕیی سوپای ئەمریکا لە جۆری "سایلدرۆن" (Saildrone) بە ژمارەی ناسنامەی 5838 لە ئاوەکانی گەرووی هورمزدا بە ئامانج گیراوە.

فەرماندەکەی سپای پاسداران هۆشداریی توندی دایە هێزە بیانییەکان و ڕایگەیاند: "گەرووی هورمز داخراوە و لەژێر چاودێریی هەواڵگری و کۆنترۆڵی ژیریی هێزەکانماندایە؛ هەر جۆرە جووڵەیەکی دوژمنکارانە لەم ناوچەیەدا بە توندی دەکرێتە ئامانج."

ئەم لێدوان و هەنگاوانەی تاران لە کاتێکدا دێن کە ڕووبەڕووبوونەوە و ئاڵۆزییە دەریاییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە گەرووی هورمز و ئاوەکانی کەنداو گەیشتوونەتە لوتکە و مەترسیی لەسەر جووڵەی گەشەی ئابووری و ڕێڕەوە دەریاوانییە نێودەوڵەتییەکان دروست کردووە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.