نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه كۆبووه‌ته‌وه و پێی گوتوون، به‌دواداچون بكه‌ن بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نیی بۆ وێستگه‌كان، تا به به‌رنامه قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكرێت و هاوینی داهاتوو كاره‌بای پێویست دابین بكرێت.
زه‌یدی به‌ڵێنیداوه كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات و ساڵی 2027 ببێته زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و باشكردنی ئه‌و سێكته‌ره گرنگه كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه گرفتاره.
لە ئێستادا عێراق پێویستی بە نزیکەی هەشتا هەزار مێگاوات کارەبا هەیە و تەنیا 30 هەزار بەرهەم دێت، بەو هۆیەوە ساڵانە لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمبوونەوەی کارەبا سەرهەڵدەداتەوە.