ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قسه‌كردن له باره‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گه‌یشته به‌غداد.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی یه‌كێتی لە ڕاگه‌یه‌نراوێکدا دەڵێت، بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گەیشتە به‌غداد.
سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌غداد، هاوكاتە له‌گه‌ڵ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، به نوێنه‌رایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تیی ماڵی شیعه ده‌كه‌ن، بۆ قسه‌كردن له باره‌ی ڕێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و پشك و پۆسته‌كانە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ناو ماڵی شیعه، پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوودا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی زه‌یدی، ڕابگه‌یه‌نرێت و له نزیكترین ده‌رفه‌تیشدا ببرێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.