سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و ده‌ڵێت، هیوادارین ئاگربەستەکە جێبەجێبکرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوانیان ئه‌مریكا و ئێران کە بەهۆیەوە لە 28ی شوباتەوە ناوچەکەمانی کردبووە گۆڕەپانی ئاگر.
هیواشی خواستووه، ئاگربەستەکە بەتەواوی جێبەجێبکرێت و شه‌ڕ كۆتایی بێت.
گوتیشی، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەین هاوکار بوون لە گەیشتن بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەدا، بە تایبەت پاکستان.
ئەردۆغان جەختیشیکردەوە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی دەنگی ئاشتیی لە ناوچەکە و لە جیهاندا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی پاكستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند.
ئاگربه‌سته‌كه دوای ئه‌وه دێت، چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ریه‌كه له وڵاتانی میسر و توركیا و پاكستان له هه‌وڵدابوون بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مریكا و ئێران.