ڕوسیا و هندستان ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە هەردوو وڵات دەتوانن تا سێ هەزار کارمەندی سەربازی و 10 فڕۆکەی سەربازی و پێنج کەشتی جەنگی بۆ یەکتر بنێرن.
ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هندستان و ڕوسیا کە لە 12ـی کانونی دووەمی 2026، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، لە 10 فڕۆکەی سەربازی و پێنج کەشتی سەربازی و سێ هەزار سەربازی زیاتر ڕێگەیان پێنادرێت لەسەر خاکی یەکتر بن.
ڕێککەوتنە ڕێگە بە هەردوولا دەدات لە دوای کارەساتی سروشتیی و مرۆییەوە، سەرباز و هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاریی بۆ یەکتر بنێرن.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە 15ـی کانونی دووەمی 2026 یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەی واژۆکرد، ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و پێنج ساڵی دواتر بەشێوەیەکی خۆکرد نوێدەکرێتەوە.
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە تازە لە پلاتفۆڕمەکانی حکومەتی هەردوو وڵات بڵاوکراوەتەوە.