ڕاستەوخۆ

قەتەر: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستەوخۆ کەوتووەتە ناو جەنگەوە

reset font size increase font size

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون بە ناوەندی جەنگی ئێران-ئەمریکا و ڕاسته‌وخۆ كه‌وتونه‌ته‌ ناو جه‌نگه‌كه‌وه‌.

ماجد ئەلنەساری لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی سی بی ئێنی ئه‌مریكی ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو جەنگێكدایە کە وڵاتانی ناوچەکە چەندین ساڵە باس لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانی دەکەن.

دەشڵێت، بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پەیامێکی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت و قەیرانی ناوچەکە دوو هێندە قوڵتردەکاتەوە.

ئەلنەساری، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر سعودییە کردووە و دەڵێ، ئەم هێرشانە دژی یاسا نێودەڵەتییەکانن و سەروەری وڵاتان پێشێل دەکەن، باشترین ڕێکاریش بۆ داکشانی بارگژییەکان پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان هەردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ره‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.