ڕاستەوخۆ

دوای کاتژمێر یانزەی شەو مانەوە لە گۆیژە قەدەغە دەکرێت

reset font size increase font size

بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر، بڕیارە لە دوای کاتژمێر 11:00ی شەوەوە ڕێگە بە مانەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی نەدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نووچە تیڤی ڕایگەیاند کە ئامانج لەم هەنگاوە، پاراستنی دارستان و پاوانی ناوچەکەیە لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە و ڕێگریکردنە لە بەرکەوتنی زیان بە سروشت و دار و ئاژەڵەکانی ئەو سنوورە.

بڕیارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی پاوان و دارستانی سلێمانییەوە دەرکراوە، لە ئێستاشدا قایمقامییەتی سلێمانی کۆبوونەوە لەسەر جێبەجێکردنی دەکات بۆ ئەوەی بە تەواوی بچێتە بواری جێبەجێکردنی فەرمییەوە.

هاوکات ڕێنمایی سەردانیکاران دەکرێت کە بە تەواوی ئاگاداری پاشماوەی ئاگری خەڵووز و جگەرەکانیان بن.

 جێی ئاماژەیە لە ساڵانی ڕابردووشدا گرتنەبەری ئەم ڕێکارە ئەمنییە سروشتییە سوودێکی زۆری لە کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا هەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.