پەرلەمانى ڕۆمانیا لە میانى کۆبونەوەى بە زۆرنەى دەنگ متمانەى لە حکومەتى وڵاتەکەیان بە سەرۆکایەتى ئیلی بۆلۆجان وەرگرتەوە.
میدیاکانى ڕۆمانیا بڵاویانکردەوە، پارتی سۆسیال دیموکراتی چەپ و هاوپەیمانی ڕاستڕەوى وڵاتەکەمان پڕۆژە پێشنیازەکەیان خستە بەرنامەى کارى پەرلەمان و لە کۆى 402 پەرلەمانتار 281 ئەندام بە بەڵێ دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەى حکومەت دا.
دەشڵێن، ئەو دوو لایەنە پێیان وایە پلانی ئیلی بۆلۆجان زیان بە ئابووری وڵاتەکەیان دەگەیەنێت و بەهۆیەوە ڕێژەى هەژارى زیاد دەکات.
هاوکات، حکومەتی ڕۆمانیا بە سەرۆکایەتی ئیلی بۆلۆجان لە مانگی حوزەیرانی ساڵى ڕابردوو دەستبەکاربوو .