ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل:  ژێرخانی ئابووریی ئێران وێران دەکەین

reset font size increase font size

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل:  ژێرخانی ئابووریی ئێران وێران دەکەین

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند سوپای وڵاتەکەی لە ئامادەباشیی تەواودایە و هۆشداری دا ئەگەر ئێران بە هەر هۆکارێک یان لە هەر شوێنێکەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی وەڵامێکی وێرانکەر دەبێتەوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی ئابلۆقەی ئابووری و فشارە بەردەوامەکانەوە ئەگەری دەستپێشخەریی ئێران هەیە، بەڵام جەختی کردەوە هەر وەڵامدانەوەیەکی ئیسرائیل لە ڕێگەی لێدان لە دامەزراوەکانی وزە و ئابووریی تاران دەبێت.

کاتز دووپاتی کردەوە، بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە وەک سەرچاوەی دارایی ئامێری جەنگیی ئێران، زەبرێکی گەورە لە ژێرخانی ئەو وڵاتە دەدات کە بە دەیان ساڵ بۆ دواوەی دەباتەوە و پایەکانی دەسەڵاتی تاران لاواز دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.