لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی تەرمی سەربازە کوژراوەکانی جەنگدا، ڕوسیا تەرمی ههزار سەربازی ئۆکرانیای ڕادەستی کیێڤ کردەوە و لە بەرانبەریشدا تەرمی 41 سەربازی وڵاتەکەی وەرگرتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی تاس، ئەم ئاڵوگۆڕە نوێیە لە کاتێکدایە پرۆسەی گەڕاندنەوەی تەرمی سەربازانی هەردوولا بەردەوامی هەیە.
مانگی شوباتی ئەمساڵ وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاشکرای کردبوو، تا ئەوکاتە زیاتر لە 12 ههزار تەرمی ڕادەستی کیێڤ کردووەتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە مۆسکۆ تەنیا 200 تەرمی سەربازەکانی وەرگرتووەتەوە.
ئەم ئامارانە جیاوازییەکی گەورە لە ژمارەی ئەو تەرمانەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن ئاشکرا دەکات کە لایەنی ڕوسی ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە تەرمی سەربازانی ئۆکرانی ڕادەست کردووەتەوە.