ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووهتهوه، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بە کۆنگرێسی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە، پێش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، کە بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هیچ نیشانەیەک نییە ئێران بەنیازی هێرشکردنە سەر ئەمریکا بوبێت.
به گوێرهی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز، لە کۆبۆنەوەیەکدا بەرپرسانی پنتاگۆن بە ستافی کۆنگرێسیان ڕاگەیاندووە، موشەکی بالیستیکی ئێران و هێزەکانی لە ناوچەکە مەترسییەکی نزیکیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروستکردووە، بەڵام دانیان بەوەدا ناوە هیچ زانیارییەکی هەواڵگریی نییە ئاماژە بەوە بکات، تاران پلانی هەیە سەرەتا هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.