ڕاستەوخۆ

یسرائیل کاتس: ئەردۆغان "سوڵتانی کاغەزییە" و خەون بە گەڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە دەبینێت

reset font size increase font size

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆکی تورکیا گرت دوای وتارەکەی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە "سوڵتانی کاغەزی" ناوی برد و تۆمەتباری کرد بە هەوڵدان بۆ زیندکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.

 یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە "بودجە بۆ بزووتنەوەی حەماس دابین دەکات و داڵدەیان دەدات." کاتس ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەردۆغان خەون بە ڕاگەیاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ناوچەکەدا دەبینێت.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوای لە سەرۆکی تورکیا کرد واز لە دروستکردنی ئاڵۆزی لەگەڵ تەل ئەبیب بهێنێت و ڕایگەیاند: "ئیسرائیل وڵاتێکی بەهێزە و باش دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات." کاتس لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی تورکیا بەرامبەر گەلی کورد گرت و ئەردۆغانی بە بێوەفایی بەرامبەر بەڵێنەکانی لە "ڕێککەوتنی مەککە" لەگەڵ سعودیە تۆمەتبار کرد.

 ئەم وەڵامەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پاش وتارەکەی ئەردۆغان هات لە 81ەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک. لە وتارەکەیدا، سەرۆکی تورکیا جەختی لەسەر پێویستی چاکسازی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا کردەوە و دروشمی "جیهان لە پێنج وڵات گەورەترە"ی دووبارە کردەوە.

ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو: "سیستەمێک کە تێیدا ئیرادەی زیاتر لە 190 وڵات بارمتەی بڕیاری پێنج وڵاتی ئەنجومەنی ئاسایش بێت، بە هیچ شێوەیەک سیستەمێکی عادلانە نییە." سەرۆکی تورکیا هەروەها ئاماژەی بە شەڕی غەززە و نادادی لە بەکارهێنانی یاسای نێودەوڵەتیدا کرد، هاوکات ڕەخنەی لە نایەکسانی کۆمەڵایەتی و فەوتانی خۆراک لە جیهاندا گرت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.