ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تێپەڕدەبێت ههردوولاش بهردهوامن له لێدوانه توندهكانیان بهرامبهر یهكتری.
ئەمڕۆ ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتان و ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ دەربڕینی پشتگیری سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆكرانیایان کرد.
ڤلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ساڵیادەکەدا گوتی، 'پوتین دەمێکە جەنگی سێیەمی جیهانیی دەستپێکردووە و دەبێت پوتین لەڕێی سەربازی و ئابوورییەوە بوەستێنرێت' لەبارەی کۆتایی هاتنی شەڕەکەشەوە ئاماژەی بەوەدا کریملن ئامانجەکانی لە شەڕەکەدا نەپێکاوە و بەردەوام دەبێت لە هێرشەکان.
لە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆشکی کریملن راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئامانجەکانمان ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی نەپێکاوە و بەردەوام دەبین.
دهشڵێ، هیچ وادەیەک بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ کیێڤ دیارینەکراوە.
لەبارەی کۆتایی هێنانیش بە جەنگەکە کریملن باس لهوهدهكات، تاوهكو وڵاتانی رۆژئاوا دەستوەردان بکەن و پشتگیریی ئۆکرانیا بكهین، رووبەڕوونەوەکان زۆر گەورەتر دەبن.