وەزارەتی دادی ئێران، دەستبەسەرداگرتن و بلۆککردنی سەروەت و سامانی دهیان کەسایەتی وڵاتهكهی ڕاگەیاند كه به وتهی ئهوان پشتیوانیان له نهیارانی وڵاتهكهیان كردووه.
بە گوێرەی ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران، وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی پشتگیریکردنی نهیارانی وڵات و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی، دەستی بەسەر سەروەت و سامانی 63 کەسایەتی وڵاتەکەیدا گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم 63 کەسایەتییە لە وەزشکار، ئەکتەر و شانۆکار و گۆرانیبێژی پێکهاتووە و کەسانی وەک "نیکی کەریمی"، "لەیلا ئۆتادی"، "مەهناز ئەفشار"، "شیرین نەشات"،"ڕامینا تۆرابی"، "سەروەر سەلمانی"، "هیوا ئەمین" و "سەبا مەجلیسی" تێدایه.
دەشڵێت، وەزارەتی ئێران بەردەوام دەبێت و هەوڵەکانی بەرفراوانتر دەکاتەوە بۆ دەستنیشانکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی پشتگیری لە دوژمن دەکەن و لەدژی ئاسایشی نیشتمانی کاردەکەن.
هەر بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستبەسەر سەروەت و سامانی 400 کەس گیراوە کە لەئێستادا لەدەرەوەی ئێرانن و لەناوخۆی وڵاتدا موڵک و سامانییان هەیە.
چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ، ئەم هەوڵەی وەزارەتی داد وەک شەپۆلێکی نوێی سەرکوتکردن و کپکردنی دەنگی ناڕازی لە ئێران پێناسە دەکەن و هۆشداری سەبارەت به هەڵکشانی توندوتیژیی و سەرکوتکارییەکانی حکومەت دەدەن.