ڕاستەوخۆ

درۆنێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە خوارەوە

reset font size increase font size

درۆنێکی نەناسراو لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش ڕادەگەیەنێت، ڕووداوەکە زیانی مادیی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەبارەی تێکشکانی درۆنەکەوە ڕایگەیاند، درۆنێک لە گوندی 'باپشتییان' لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەر ماڵی هاووڵاتییەک کەوتووە. هەروەها گوتی: "درۆنەکە ڕاستەوخۆ بەر ماڵی هاووڵاتییەکە کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە".

سەبارەت بە لایەنی بەرپرسیار لەم ڕووداوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتی: "سەرچاوەی درۆنەکە تاوەکو ئێستا نادیارە و نازانین لە کوێوە هاتووە و ئاراستە کراوە".

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، لە 28ـی شوباتەوە هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 850 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان