هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە ڕایگەیاند: شۆڕشی ڕۆژاڤای کورستان لە هەموو لایەکەوە ڕێگرە لەبەرامبەر دابەشکردنە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەشڵێ، لەناو سیاسەتی دەوڵەتاندا هیچ شوێنێک بۆ یەکڕیزیی کورد نییە.
جەمیل بایک لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانها، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر سیستەمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند: ئەوانەی دەڵێن هزری ژیانی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیکی گەلان لە کەسایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-ڕۆژئاڤادا هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا عەقڵ و مێشکی خۆیان لە هەڵوەشانەوە دایە.
بایک ووتی: هێڕشەکانی سەر ڕۆژاڤای کوردستان خاوەن ڕەهەندی نێودەوڵەتی و هەرێمییە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە شێوازی سیاسەتکردنی ناوەندی دەوڵەتەکانەوە هەیە.
وتیشی: لەناو سیاسەتی دەوڵەتان دا هیچ شوێنێک بۆ یەکبوون و یەکڕیزی کوردان بوونی نییە. هەریەک لە تورکیا، تەحریر شام و دەوڵەتە هەرێمییەکان لەسەر ئامانجی لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد لێک کۆبوونەتەوە و ئامادەکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێڕشەکانی سەر ڕۆژاڤا تەنها مەیلی سیاسی و سەربازی لەخۆناگرێت. یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی ئەم هێڕشانەی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاڤا بە ئامانجگرنتی هزری نەتەوەی دیموکراتیکە.
ڕاشیگەیاند: لە دوای یەکەم جەنگی جیهانی لە کەنداو، جەنگی جیهانی سێیەم دەستیپێکردووە و ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەمیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە.